سیمپۆزیۆمی ڕۆژی جیهانی دەروون دروستی
لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی
دروستیی دەروونی سەنتەری ڕاوێژکاری بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی پەرستاری لە پەیمانگەی
تەکنیکی کوردستان، سیمپۆزیومێکی دو ڕۆژەیان ڕێکخست بە ناونیشانی "هێزی
کۆمەڵگا لە دروستی دەروونی و خۆپاراستن لە خۆکوشتن". لەم سیمۆپزیۆمەدا چەندین
پسپۆڕی دەروونی و پانێڵیست بەشدارییان کرد کە تیشکیان خستە سەر بابەتە گرنگەکان
وەک ئامارەکانی ئێستای خۆکوشتن، تێڕوانینی دەروونی بۆ خۆپاراستن، و وەڵامدانەوەی
دامەزراوەکان بۆ تەحەددیاتی دروستی دەروونی. بەرنامەکە بە پێشکەشکردنی پارچەیەک
مۆسیقا دەستئ پێکرد ، هە رۆژێک یەک پانل و سمینارپیشکەشکرا. سیمینارەکان لەلایەن
دکتۆر "چیمەن جەمال ئەحمەد" و دکتۆر "پێگاە عەلی مەردان
سەیدی"، و پانێڵی گفتوگۆ کە لەلایەن شارەزایانی بوارە جیاوازەکانەوە
بەڕێوەچوو.هاوکات چالاکییەکانی خوێندکاران وەک پۆستەر پرزنتەیشن و یاریە
فکرییەکانیش بەرێوەچوو و رۆژی دووهەم دوای سیمینار و پەنێلی دووهەم، بە دابەشکردنی
بڕوانامەی ڕێزلێنان و بەشداریکردن کۆتایی هات. ئامانج لەم چالاکییە بەشدارییەکی
کاریگەر لە هۆشیاری دەروونی کۆمەڵگا بوو.
