بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی IHSA و پێشکەشکردنی توێژینەوەی سەنتەری ڕاوێژکاری-ئەستەنبول
سەنتەری ڕاوێژکاری، لە ڕێگەی د. پێگا سەیدی،
سەرپەرشتیاری سەنتەر، بەشداری هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی IHSA کرد، کە لە نێوان ١٥ تا ١٧ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بە
هاوکاتی لە بێرگنی نەرویج و ئیستانبوڵی تورکیا بەڕێوەچوو. لەم کۆنفرانسەدا،
توێژینەوەیەک پێشکەش کرا کە جەختی لەسەر ڕێکارەکانی بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی
دروستی دەروونی دەکردەوە لە کۆمەڵگایەنەی
کە کەمی شارەزایانی بواری دروستی دەروونیان هەیە، و گرنگی بەکارهێنانی چارەسەری
نوێ و گونجاو بۆ ئەو ژینگەیانە دەدا. هەروەها د. پێگاە سەیدی وەک وتاربێژی پانێڵیش
بەشداری کرد و لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا توانی سەرنجی ژمارەیەک لە ڕێکخراوە
نێودەوڵەتییەکانی دابینکردنی پاڵپشتی و فاندینگ بۆ ئەم بوارە ڕابکێشێت، کە ئەمەش
دەرفەتێکی باش بۆ دروستبوونی هاوکاری و پڕۆژەی هاوبەشی داهاتووی سەنتەری ڕاوێژکاری
و پەیمانگای تەکنیکی کوردستان دابین دەکات.
