بەدرێژای ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ سەنتەری ڕاوێژکاری بەشداری بەرنامەی رادیۆ و میدیا و کەنالە ئاسمانییەکان کردوە

بەدرێژایی ساڵی ٢٠٢٦-٢٠٢٥، سەنتەری ڕاوێژکاری بەردەوام لەلایەن کەناڵە تەلەفزیۆنییە جیاوازەکان- بۆ نمونە ێن ئاڕ تی، ڕووداو، کوردسات، گەلی کوردستان، و سەکۆ میدیاییەکانی دیکە - و وێستگەکانی ڕادیۆ، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەکانەوە بانگهێشت دەکرا بۆ بەشداریکردن لەو بەرنامانەی کە ئامانجیان بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی بوو لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکان لە ڕوانگەیەکی دەروونییەوە. ئەم بەشدارییانە  ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی سەنتەرەکەیە بە پەرەپێدانی پەروەردەی دروستی دەروونی و دیالۆگی کۆمەڵایەتی. هەموو ئەم بەرنامە و چاوپێکەوتنانە لە وێبسایتی فەرمی سەنتەری ڕاوێژکاری بەردەستن، ئەمەش دەستەبەری دەستڕاگەیشتنی بەردەوام دەکات بۆ خوێندکاران، پیشەگەران و کۆمەڵگا بەگشتی.