. بەشداری لە پانێڵی میدیای کوردی و جەنگ
لە ڕێکەوتی ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦، سەنتەری ڕاوێژکاری بە هەماهەنگی
لەگەڵ بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵێکی
تایبەتی بە ناوی (میدیای کوردی و جەنگ) ڕێکخست، کە تێیدا ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیی
میدیاکانی کوردستان لە کاتی شەڕ و قەیراندا خرایە ڕوو. لەم پانێڵەدا، د. پێگاە سەیدی
وتارێکی تایبەتی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر کاریگەرییە دەروونییەکانی هەواڵی
جەنگ لەسەر کۆمەڵگە، هاوکات ڕێگاکانی پاراستنی دروستیی دەروونی کۆمەڵگەلە کاتی
جەنگدا خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا کە میدیا دەبێت لە گواستنەوەی هەواڵدا
بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی پێشچاو بگرێت، تا نەبێتە هۆی
بڵاوبوونەوەی ترس و ناڕامیی دەروونی لە ناو هاوڵاتییاندا. پانێڵستەکان هەروەها
گفتوگۆیەکی قوڵیان لەسەر هاوسەنگکردنی ئیتیکی ڕاگەیاندن لەگەڵ پێویستییە
نیشتمانییەکان لە قەیرانی شەڕدا ئەنجامدا، کە لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازییەکی
زۆری لێکرا.
