دابەش کردنی برۆشووری تایبەت بە ناساندنی سەنتەری ڕاوێژکاری
لە دەستپێکی ساڵی خوێندن سەنتەری ڕاوێژکاری، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، برۆشوورێکی ئامادە کرد و لەنێو خوێندکاران دابەش کرد بەمەبەستی ناساندنی خزمەتگوزارییەکانی سەنتەرەکە بە دوو زمانی کوردی و ئینگلیزی. ئەم برۆشوورە بەشێوەی چاپکراو زانیاریی وردی لەسەر جۆری خزمەتگوزارییەکان (ڕاوێژکاری دەروونی، یاسایی، کۆمەڵایەتی)، چۆنییەتی ڕیزەرڤکردنی کاتی سەردان، ژمارە پەیوەندییەکان، ناونیشانی شوێن، و کاتەکانی وەرگرتنی خزمەت تێدایە
