Image

وۆرکشۆپی هاوبەشی سەنتەری ڕاوێژکاری و ڕێکخراوی ئەمێریکەن کۆرنر

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ناوەندی ڕاوێژکاری بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەروونی و پەرەپێدانی توانا کەسییەکان، بەرێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری(د. پێگاە سەیدی) بە هاوبەشی لەگەڵ  American Corner Sulaimaniyah لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ وۆرکشۆپێکی فێرکاری ئەنجامدا بە ناونیشانی «ستراتێژییەکانی بەڕێوەبردنی سترێس». لەم وۆرکشۆپەدا بەشداربووان لەگەڵ ڕێگا و شێوازە زانستی و رەفتارییەکانی  بەڕێوەبردنی سترێس، شێوازەکانی مامەڵەکردنی کاریگەر لەگەڵ فشارە دەروونییەکان و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی دەروون دروستی و خۆشگوزەرانی ئاشنا کران. ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەنتەری ڕاوێژکاری پەیمانکەی تەکنیکی کەردستان بۆ پێشگیری، فێرکاری و بڵاوکردنەوەی کەلتووری دروستی دەروونی